کەوسەر کۆدۆ: له‌هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوا 22 منداڵ شەهید و 86 هەزاریش لە خوێندن بێبەشبوون

لە سەرێکانی و گرێسپی، 810 قوتابخانه‌ داخراون و 20 قوتابخانه‌ش بە تەواوەتی وێران بوون


دەستەی پەروەردەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا رایده‌گه‌ێنێت ،  لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی  تورکیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان  86 هەزار منداڵ لە خوێندن بێبەش بوون و22 منداڵیش شەهید بوون.

کەوسەر کۆدۆ، هاوسەرۆکی دەستەی پەروەردە و فێرکاری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا،  راشیده‌گه‌ێنێت ،  کە لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا، لە هەرێمەکانی سەرێکانی و گرێسپی، 810  قوتابخانه‌ داخراون و 20 قوتابخانه‌ش بە تەواوەتی وێران بوون.

 ناوبراو ده‌شڵێت کە لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای  توركیا و چه‌كدارانى سه‌ر به‌ده‌وله‌تى توركیابۆسەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کاری زیاتر لە پێنج هەزار مامۆستا وەستاوە و 86هەزار منداڵ لە خوێندن بێبەش بوون.

 له‌كۆتادا رایده‌گه‌نن ، كه‌ بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستەی تەندروستی تۆماریان کردوون، لەئەنجامی هێرشە دڕندانەکانی دەوڵەتی  توركیا و چه‌كدارنیان   22 منداڵ شەهیدبوون و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.

1