پاسپۆرتى سلێمانى هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

سەردانی پاسپۆرتی سلێمانی بکەن

 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى سلێمانى ، ئاگادارى ئەو هاوڵاتیانە دەکات  کە پاسپۆرتەکانیان تەواو بووە بە زووترین کات سەردانی پاسپۆرتی سلێمانی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان، چونکە لە ئێستادا (٢20)هەزار پاسپۆرتى هاوڵاتیان تەواوبووە و نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەى.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ،  دەوامى ڕۆژانە لە کاتژمێر8:00 ى بەیانى تاکو3:00 ى  دوای نیوەڕۆیە، وە ڕۆژانى پێنج شەممە تا کاتژمێر2:00 ى دوای نیوەڕۆیە، پێویستە هاوڵاتى پێش کاتژمێر (1) ئامادەبێت لەبەر ڕەچاوکردنى ڕێکخستنى کاروبارەکانمان.