Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 06:57

له‌که‌ربه‌لا 104 زیارەتکاری ئێرانى گیانیان له‌ده‌ستدا

لە میانی بەشداریكردنیان لە مەراسیمى چلەى ئیمام حوسەین
کوردستان TV
100%


104 زیارەتکاری ئێرانى لە میانی بەشداریكردنیان لە مەراسیمى چلەى ئیمام حوسەین لە شاری كەربەلا باشووری عێراق، گیانیان لەدەستداوە.

میدیاى فەرمى ئێران بڵاویکردەوە، سەركونسوڵى ئێران لە كەربەلا، میر مەسعود حوسەینیان، رایگەیاندووە كە 104 كەس لەو سێ ملیۆن و 500 زیارەتکارە ئێرانییەى كە ئەمساڵ بەشداریان لە چلەى ئیمام حوسەین-دا دەکەن گیانیان لەدەستداوە.

سەركۆنسولى ئێران، ئامارى ئەوانەی کە گیانیان لەدەستداوە خستەڕوو كە  39 یان بە رووداوى هاتوچۆ و 65 یان لە ئەنجامى نەخۆشى جۆراوجۆر گیانیان لەدەستداوە. لەو ژمارەیەش  96  كەسیان خاوەن بیمەى تەندروستین.

بەگوێرەى ئەو زانیارییانەى كە سەركۆنسولى ئێران لە كەربەلا بڵاویكردۆتەوە، ئەمساڵ دوو ملیۆن و  500  هەزار كەس خۆیان تۆماركردوە بۆ بەشداریكردن لە مەراسیمى چلەى ماتەمینى ئیمام حوسەین، بەڵام نەیشاردەوە كە نزیكەی سێ ملیۆن و 500  هەزار كەس سەردانی عێراق-یان کردووە بۆ بەشداریكردن لە مەراسیمەكەدا.

- مەراسیمى چلەى ماتەمینى ئیمام حوسەین

- ئیمام حوسەین-ى نەوەى پێغەمبەر (د.خ) لەگەڵ یاوەرانى لە 10 -ى تشرینى یەكەمى ساڵى 680 -ى زایینى (10  موحەڕەم-ى ساڵى 61-ى كۆچی) لە شارى كەربەلا شەهید كرا، هەموو ساڵێك بە "رۆژى عاشورا" یاددەكرێتەوە.

بەگوێرەى رۆژژمێرى کۆچی40 رۆژ دواى "رۆژى عاشورا" مەراسیمى یادكردنەوە دەكرێتەوە و پێى دەگوترێت "ئەربەعینیە" چلەمین رۆژ.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.