Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 06:15

سەرۆکی شارەوانیی هەولێر: لە ئەمڕۆوە خاوەن زەوییەکان دەتوانن سەردانی شارەوانی بکەن بۆ تاپۆکردنی زەوییەکانیان

بڕیاری تاپۆكردنیان بەردەستە و هیچ كێشەیەكیان نییە
کوردستان TV
100%

سامان محەمەد،سەرۆكی شارەوانیی هەولێر به‌مالپه‌ری فه‌رمی پارتى دیموكراتى كوردستانى راگه‌یاندووه‌ كه‌  بڕیاری تاپۆكردنی زەوییەكانی تۆبزاوەی ئەحمەد، كە لە سنووری شارەوانیی پێنجی هەولێرە، چووەتە واری جێبەجێكردنەوە 

راشیده‌گه‌ێنێت ،  لە ئەمڕۆوە خاوەن زەوییەكان دەتوانن سەردانی شارەوانی بكەن بۆ تاپۆكردن و بەناوكردنی زەوییەكانیان.

سامان محەمەد، راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ سەرجەم زەوییەكانی كەرتی تۆبزاوەی ئەحمەد بڕیاری تاپۆكردنیان بۆ دەرچووە، بۆیە لە ئەمڕۆوە ئەو كەسانەی كە وەك قەرەبوو زەوییان وەرگرتووە یان بە دابەشكردن لە حكومەت وەریان گرتووە، دەتوانن بێن زەوییەكانیان بەناو بكەن و تاپۆیان بكەن.

 سەرۆكی شارەوانیی هەولێر ده‌شڵێت ،  پرۆسەی بەناوكردنەكە بە شێوەیەكی ئاسایی و یاسایی پێویستی بەوەیە، كە رسومات و رێكارە یاساییەكان تێبپەڕێنێت، كە ئەویش چەند رۆژێكی پێویستە، بەڵام لەوانە گرنگتر ئەوەیە كە بڕیاری تاپۆكردنیان بەردەستە و هیچ كێشەیەكیان نییە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.