د. ئالان سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده رایدهگهێنێت ، دوای ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی نووسراوێكه‌وه داواكاری 221 سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ییان ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواكاری ئه‌و كه‌سانه درا كه پله‌یان بۆ به‌رز بكرێته‌وه.
راشیدهگهێنێت ، ئه‌و سه‌رپه‌رشتیارانه به رەسمی پله‌یان به‌رز كراوه‌ته‌وه و بڕیاره‌كه‌ش له رۆژی ده‌رچوونیه‌وه كه 17ی ئه‌م مانگه‌یه چووەته بواری جێبه‌جێكردنەوە و له هه‌وڵیشداین داواكاری تر كه لە لایه‌ن مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه ئاڕاسته‌مان كراوه جێبه‌جێیان بكه‌ین.
وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌شڵێت، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌و 221 كه‌سه‌ی فه‌رمانه‌كه‌یان بۆ ده‌رچووه وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی ده‌ست به‌كار ده‌بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.