ڕووسیا.. به‌هۆی ڕووخانی به‌نداوێك به‌ ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون

جگه‌ له‌ بێسه‌روشوێنبوونی 15 كه‌سی تر


به‌هۆی ڕووخانی به‌نداوێك له‌ نزیك شاری كراسنویارسكی ڕووسی له‌ سیبیریا به‌ ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون. 

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سپۆتنیك نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی وه‌زاره‌تی به‌هاناوه‌چوونی ڕووسی به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی كوراگنسكی له‌ هه‌رێمی كراسنویارسكی ڕووسی له‌ سیبیریا به‌هۆی ڕووخانی به‌نداوێك كه‌ كۆمپانیای ئه‌لته‌عدین كاری له‌سه‌ر ده‌كرد له‌سه‌ر ڕووباری سیبا ده‌ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چوارده‌ی تریش برینداربوون، جگه‌ له‌ بێسه‌روشوێنبوونی پانزه‌ كه‌سی تر.