شوانكارێكی هیندی له‌كاتی به‌خاكسپاردنی زیندوو ده‌بێته‌وه‌

ته‌مه‌نی 55 ساڵه‌

له‌ رووداوێكی سه‌رسوڕهێنه‌ردا كه‌ له‌وڵاتی هیندستان روویدا ئه‌وه‌بوو له‌كاتی به‌خاكسپاردنی پیاوێكی ته‌مه‌ن 55 ساڵ،  یه‌كێك له‌ئاماده‌بووانی به‌خاكسپاردنه‌كه‌ به‌ر له‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ بخه‌نه‌ نێو گۆڕه‌كه‌وه‌ هه‌ست ده‌كات پیاوه‌كه‌ سه‌ری ده‌جووڵێنێ.

له‌مباره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی ئاسیا ئۆن رایگه‌یاندووه‌: شوانكارێكی هیندی دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ هۆش خۆی ده‌چێت ، خانه‌واده‌كه‌ی واده‌زانن مردووه‌، بۆیه‌ مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌كاتی شۆركردنه‌وه‌ی بۆ نێو گۆڕ، كه‌سێك هه‌ستی پێده‌كات كه‌ سه‌ری ته‌رمه‌كه‌ جووڵه‌ ده‌كات و بۆیه‌ به‌خاك سپاردنه‌كه‌ راده‌گرن، دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ ده‌یگوازنه‌وه‌، ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ شوانكاره‌كه‌ تووشی تایه‌كی به‌هێز بووه‌و وایكردووه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی دوورو درێژ له‌هۆش خۆی بچێت، به‌ڵام نه‌مردووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی  / رزگار

سه‌رچاوه‌ / نۆڤۆستی