میدیاكانی لوبنان بڵاویان كرده‌وه كه خۆپێشانده‌ران هه‌وڵی گه‌مارۆدان و هه‌ڵكوتانه سه‌ر كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی وڵات ده‌ده‌ن و هێزه‌كانی ته‌ناهیش به چڕی له ناوچه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێ خۆپێشانده‌ران له ناوچه‌كه بڵاوه‌پێبكه‌ن.
كه‌ناڵی ئهلجهدیدهی لوبنانی بڵاوی كرده‌وه گرژی و ئاڵۆزی زۆر له نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه‌كانی ته‌ناهی له ده‌وروبه‌ری كۆشكی كۆماری لوبنان له به‌یرووتی پایته‌خت دروست بووه و به‌ر له دوو ڕۆژی ڕابردووش دوو كه‌س كوژران و نزیكه‌ی شه‌ستی تریش برینداربوون، خۆپێشانده‌ران به‌نیازن بچنه ناو كۆشكی گه‌ل له ناوچه‌ی به‌عبه‌دای به‌یرووت كه سهركۆمار تێیدا نیشته‌جێیه و له ناوچه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه و دروشمی بڕۆ ده‌ڵێنه‌وه.
هاوكات به‌شێك له سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه باڵه‌خانه‌ی ئۆپرای نزیك ئه‌نجوومه‌نی شوورای ده‌وڵه‌ت له به‌یرووت له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه ئاگری تێبه‌ردراوه و به ته‌واوی سووتاوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.