له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا دوو گه‌نج ده‌بنه‌ قوربانی 

  به‌وهۆیه‌وه‌ یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه‌ 

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی هاتنی وه‌رزی پایز و گۆرانی كه‌ش و هه‌وای هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ وه‌ له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌و شه‌پۆڵه‌ بارانه‌ دووگه‌نجی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌هۆی لێدانی هه‌وره‌ بروسكه‌ بوونه‌ قوربانی

بارزان عوسمان:وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگه‌یاند:ئه‌مرۆ ئێواره‌ 19/10/2019 له‌ ئه‌نجامی لێدانی هه‌وره‌ بروسكه‌ دوو هاوڵاتی له‌ گونده‌كانی ناوچه‌ی نەوڕۆڵی سەر بە ناحیه‌ی سیروانی سه‌ربه‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ بوونه‌ قوربانی

ووته‌بێژه‌كه‌ رایگه‌یاند:  قوربانیه‌كان یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه‌ به‌ ناوی (ئا. ا. ح) تەمەن 24 ساڵ،پیشەی قوتابیه‌ ئه‌ویتریان كه‌ برینداره‌ ته‌مه‌نی 19 ساڵانه‌ پورزای یه‌كترین  ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ له‌ژیرچاودێری پزیشكدا.