رۆژنامه‌ی تایمزی بریتانی تیشكی خستۆته سه‌ر چیڕۆكی منداڵێكی كوردی ته‌مه‌ن 13 ساڵان كه له‌میانه‌ی بۆردومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر سه‌رێ كانیێ به ته‌واوی جه‌سته‌ی به مادده‌ی فسفۆری سپی سووتاوه.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: سووتانی محه‌مه‌د حه‌مید به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزه له‌و به‌ڵگانه‌ی جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه توركیا چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی له دژی كوردانی رۆژئاوا به‌كار هێناوه.
وابڕیاره ئه‌م منداڵه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازی بارزانییه‌وه بهێندرێته شاری هه‌ولێر.
شایانی باسه رۆژی هه‌ینی رێكخراوی لێخۆشبوونی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند كه توركیا و گرووپه میلیشیاكان تاوانی جه‌نگیان له رۆژئاوای كوردستان ئه‌نجام داوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / ئه‌لعه‌ره‌بییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.