كراسیمیر بالاكۆڤ ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی بولگاریا ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه
كراسیمیر بالاكۆڤ ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی بولگاریا ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه، ئه‌ویش دوای دۆڕانی سه‌ختی بولگاریا له پاڵاوتنه‌كانی جامی یۆرۆی دووهه‌زاروبیست به ئینگلته‌رای میوانی به شه‌ش گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر
هه‌ر له یاریه‌كه‌دا به‌شێكی هانده‌رانی بولگاریا له په‌یژه‌كانی یاریگاوه ڕه‌فتاری ڕگهزپهرستانهیان له‌به‌رامبه‌ر چه‌ند یاریزانێكی ڕه‌شپێستی ئینگلته‌را نیشاندا كه ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌و ده‌نگۆیه‌كی زۆری به‌دواخۆیدا هێنا
دوای یاریه‌كه‌ش بالاكۆڤی ته‌مه‌ن په‌نجاوسێ ساڵ ڕایگه‌یاند كه گوێبیستی هیچ هوتافێكی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه له‌سه‌ر په‌یژه‌كانی یاریگا نه‌بووه‌و داوای لێبوردنیشی له هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را كرد، به‌ڵام دواجار ڕاهێنه‌ره‌كه به‌رگه‌ی ڕه‌خنه‌كانی نه‌گرت و ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بوو، پێشتریش بۆریسلاڤ میهایلۆڤیج سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی بولگاریا ده‌ستی له‌كار كێشابووه‌وه
هاوكات پۆلیسی ئه‌و وڵاته ڕایگه‌یاند، تا ئێستا دوازده هانده‌ر به تۆمه‌تی نواندنی ڕه‌فتاری ڕه‌گه‌زپه‌رستانه له یاریه‌كه ده‌ستگیركراون