كۆمپانیای نیشتمانیی نه‌وتی چین: چیدی له‌ گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی غازی سروشتیدا هاوبه‌شی ئێران ناكه‌ین

كۆمپانیا چینییه‌كه‌ تاكه‌ كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی بوو كه‌ له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌كه‌دا مابووه‌وه‌


فشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆسه‌ر چین زیانی بۆ وڵاتانی دیكه‌ش دروستكردووه‌ له‌نێویاندا ئێران كه‌ گه‌وره‌ترین نیشانه‌ی ئه‌مه‌ریكایه‌، هه‌فته‌ی رابردوو، كۆمپانیای نیشتمانیی نه‌وتی چین سی ئێن پی سی  رایگه‌یاند كه‌ چیدی له‌ گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی غازی سروشتیدا هاوبه‌شی ئێران ناكه‌ین. به‌ڵام وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران ڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامی هه‌بوو وه‌زیری نه‌وتی ئێران ڕایگه‌یاند خۆیان به‌ ته‌نیا پرۆژه‌ی كێڵگه‌ی پارسی باشوور جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

 كۆمپانیا چینییه‌كه‌ تاكه‌ كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی بوو كه‌ له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌كه‌دا مابووه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمپانیای تۆتاڵی فه‌ره‌نسی ساڵی رابردوو له‌ ترسی سزاكانی ئه‌مریكا له‌ پڕۆژه‌كه‌ كشایه‌وه‌. فازی یازده‌ پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ له‌ پڕۆژه‌ی غازی پارسدا كه‌ ئێران دوای رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك، به‌ كرده‌وه‌ ده‌ستیپێكرد.