ژاپۆن كه‌شتی‌ جه‌نگی ره‌وانه‌ی گه‌رووی هۆرمز ده‌كات

ئاژانسی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری رۆژنامه‌ی ئاساهی ژاپۆنی رایگه‌یاند

وڵاتی ژاپۆن كه‌شتی‌ جه‌نگیی وڵاته‌كه‌ی ره‌وانه‌ی گه‌رووی هۆرمز ده‌كات. 

ئاژانسی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری رۆژنامه‌ی ئاساهی ژاپۆنی رایگه‌یاند: ژاپۆن به‌ نیازە به‌دوور له‌و هاوپه‌یمانه‌تییه‌ی كه‌ بۆ پاراستنی گه‌رووی هۆرمز راگه‌یه‌ندراوه‌، كه‌شتیه‌ جه‌نگییه‌كانی خۆی ره‌وانه‌ی گه‌رووی هۆرمز بكات. 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا بوو كه پێشووتر رۆژنامه‌ی یومیوری ژاپۆنی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردبوو كه‌ ژاپۆن ناچێته‌ ناو ئه‌وه هاویمانێتییه‌ی كه‌ ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و له‌ ژێر ناوی پاراستنی ئازادی ده‌ریاوانی راگه‌یه‌ندراوه‌ . 

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو كه‌ له‌وانه‌یه‌ ژاپۆن به‌ ته‌نیا و دوور له‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ كه‌شتیه‌ جه‌نگییه‌كانی خۆی بۆ هه‌مان ئه‌رك ره‌وانه‌ی كه‌نداوی عه‌ده‌ن و گه‌رووی بابولمه‌نده‌ب بكات" هۆكاری ئه‌م بڕیاره‌شی بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ پته‌وه‌ ئابوورییه‌ی نێوان تۆكیۆ و تاران گه‌ڕاندبووه‌وه‌.