سەرباری ئاگربەست، تورکیا سەرێ کانی بۆردوومان کردو 5 سڤیل شەهید بوون

لێبوردنی نێودەوڵەتی؛ تورکیا بە تاوانی جەنگ تۆمەتبار دەکات


سەرباری ڕاگەیاندنی ئاگربەست، ئەمڕۆ سوپای تورکیا سەرێ کانی ڕۆژئاوای کوردستانی بۆردوومان کرد و لە ئەنجامدا پێنج کەسی سڤیل شەهید بوون.
 
هەر ئەمڕۆ ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیش ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە کە تیایدا سوپای تورکیا و چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بە تاوانی جەنگ تۆمەتبار دەکات.

ئەم بۆردوومانانەی ئەمڕۆی سوپای تورکیا لە کاتێکدایە کە دوێنێ شەو مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند" لەگەڵ توركیادا ڕێككه‌وتوون لەسەر ئاگربه‌ست له‌ ڕۆژئاوای كوردستان. 

هه‌ر ئه‌مرۆ مسته‌فا باڵی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، هه‌سه‌ده‌ له‌ هه‌ژماره‌ی تاییه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای رێككه‌وتن له‌باره‌ی راگرتنی شه‌ڕ، به‌ڵام تۆپباران و بۆردومانكردنی ئاسمانی سوپای توركیا بۆ ‌سه‌ر شه‌ڕڤانان و خه‌ڵكی سڤیل به‌رده‌وامه‌ و نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رێكانی كراوه‌ته ‌ئامانج .