مەزڵووم کۆبانێ: ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌ قه‌بووڵی ده‌كه‌ین

سوپاسی به‌رخودانی شه‌ڕڤانان ده‌كات


فەرمانداری گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، رایگەیاند، ئەو ئاگربەستەی ئەمریکا و تورکیا لەسەری رێککەوتوون ئێمەش قبوڵی دەکەین.

مەزلوم عەبدی کۆبانێ، فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، رێكەوتنی نێوان توركیا و ئەمریكا  گرێ سپی و سەرێ كانی دەگرێتەوە.

فەرماندەی گشتی هەسەدە راشیگەیاندوە، ئێمە بە رێكەوتنەكە رازین  و ئێمەش ئەو ئاگربەستە قبوڵ دەکەین  ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا گرەنتی رێكەوتنەكە دەكات و بەڵێنی داوە دیمۆگرافیای ناوچەكە نەگۆڕێت.

فەرمانداری گشتی هەسەدە، گوتی: ئەو ئاگربەستە لە ئەنجامی بەرخۆدانی بێپایانی شەڕڤانان و هەڵوێستی گەلدا کراوە. لێرە بەدواوە پێویستە تێکۆشانی سیاسی زیاتر بەگەڕ بخرێت.

راشیگه‌یاند، ته‌نها رێگه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان ده‌ده‌ن بۆ ناوچه‌كانیان نه‌ك گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر ئاگربه‌ست له‌ رۆژهه‌ڵاتی سووریا (رۆژئاوای كوردستان)، رێككه‌وتوون.