قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه كه دوای کۆکردنەوەی زانیاری وچاودێری كردنى پێش وەختەو بەهەماهەنگی له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان دەست گیرا بەسەر بڕی(۲٥)بیست پێنج تۆن لە بۆیاغی بالەخانە و مالان ماوەبەسەرچوو و ساختە لەدوو کۆگای جیاواز لەشاری هەولێر،
راشیده‌گه‌یه‌نن ، ئەو جۆرە بۆیاغەی دەستی بەسەرداگیراوە زۆربەیان ماوەیان بەسەرچوونی ساڵی ۲٠۱٦ ،۲٠۱۷، ۲٠۱۸بوون ڕێکەوتەکانیان سڕیوەتەوە بۆ ئەوەی بەشێوازێکی ترلەبازاڕ بیفرۆشنەوە لەگەڵ بڕێکی تری بۆیاغی ساختەکراو و ڕێگەپێنەدراو.
هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نن ، هەردووکۆگاکان داخران لەلایەن قایمقامیەتی هەولێرەوە ئەو بڕە بۆیاغەی دەستی بەسەرداگیرا گواسترانەوە بۆ زبلخانەی کانی قڕژالە بەشێوەی زانستی ژینگەیی لەناوبردرا"
له‌كۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن ، لەسەر ئەم دوو کەیسە ڕێکاری یاسایی گیرایە بەر بەپێ ی یاسا کاردانەوەی یاسایی لەگەڵ خاوەنەکانیان دەکرێت.
شوان عزيز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.