سه‌فین دزه‌یی بۆ كوردستان تیڤى: ئه‌مرۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كات

له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌


سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌رمانگه‌ی ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان به‌كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، كاتژمێر 5:30ی ئێواره‌ى  ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 17 ى 10 ى 2019  جان ئێف لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا  سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كات 


راشیگه‌یاند  له‌سه‌ردانى بۆ هه‌ولێر چه‌ند پرسێكى  گرنگ به‌ناوچه‌كه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵای هه‌رێم تاوتوێ ده‌كات


به‌یانى ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 17 ى 10 ى 2019  جان ئێف لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا گه‌یشته‌ به‌غدا  و بریاره‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵای عێراق تاوتوێى چه‌ند پرسێك و ڕه‌وشى ناوچه‌كه‌ بكات 


ئامانج ساڵح