سه‌رۆكى په‌رله‌مان: ئه‌نجامده‌رانى بكوژی ئامانج بابانى و هاوسه‌ر و منداله‌كه‌ى نه‌دۆزرێنه‌وه‌ ئیتر کەس ناتوانێ لە ڕۆح و گیانی خۆی دڵنیا بێت

سەرۆکی پەرلەمان: چ دڕەندەیەکە دەستی چووەتە خوێنی ئەم خێزانە بێ تاوانە تاساوم بە هەواڵی تیرۆرکردنتان

له‌راگه‌یاندراوێكدا د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان له‌سه‌ر كوژرانى ئامانج بابانى و هاوسه‌ری و منداڵه‌كه‌ى رایده‌گه‌ێنێت ، ئامانج و لانە هەردووکیان خوێندکاری بەشی ڕۆژنامەنوسی پەیمانگای تەکنیکی بوون، بەندە ئەوکات مامۆستای وانەی یاسا و ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بووم و ساڵێک دەرسم پێ ووتون، ئەوان نمونەی کەسانی بەڕەوشت و ژیر و هێمن و لەخۆبوردوو بوون، نازانم ئەوە چ دڕەندەیەکە دەستی چووەتە خوێنی ئەم خێزانە بێ تاوانە!!

 راشیده‌گه‌یه‌نن ، تاساوم بە هەواڵی تیرۆرکردنتان، ڕۆڵە گیان نازانم چۆن گوزارشت لەم کۆستە بەسوێیە بکەم، هەردووکتانم زۆر خۆشەویست ئازیزەکانم...

 سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌شڵێت ، ئەرکی دەزگا ئەمنیەکانە بەزووترین کات ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە قێزەونە بدۆزنەوە، ئەگەرنا ئیتر کەس ناتوانێ لە ڕۆح و گیانی خۆی دڵنیا بێت...

 له‌كۆتادا رایده‌گه‌ێنێت ، خوا بە بەهەشتی بەرین شادتان بکات، خوای گەورە سەبوری هەموومان بدات.