وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: چاودێری هێرشه‌كه‌ی توركیا و دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعش بۆ نێو عێراق ده‌كه‌ین

دیمه‌شق به‌رپرسیاره‌ له‌ دابین كردن و ئاسایش و ئارامی سنووری سوریا

محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی رایگه‌یاند: چاودێری هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر سوریا و لێكه‌وته‌كانی دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعش بۆ نێو خاكی عێراق ده‌كه‌ین.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و وڵاتانه‌ی چه‌كداری داعشییان له‌ سوریا ده‌ستگیركراون ، پێویسته‌ له‌هه‌مبه‌ریان هه‌نگاو هه‌ڵێنن.

وه‌زیری عێراق گوتیشی: به‌ته‌نها دیمه‌شق به‌رپرسیاره‌ له‌ دابین كردن و ئاسایش و ئارامی سنووری سوریا.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ