كۆمه‌ڵێك رێنمایی بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشیه‌كانی وه‌رزی پایز

ده‌بێت هه‌موو كه‌سێك ساڵانه‌ دژی په‌تای وه‌رزیی خۆی بكوتێت

له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی پایز و سه‌رما به‌شێكی زۆرمان تووشی په‌تای هه‌ڵامه‌ت و قورگ ئێشه‌ و كۆكه‌ ده‌بین، به‌هۆیه‌وه‌ بێزارده‌بین و هێز و تواناكانمان كه‌مده‌بێته‌وه‌ و زوو ماندوو ده‌بین، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌م نه‌خۆشیه‌ به‌ ئاسانی ده‌گوازرێته‌وه‌ له‌كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی دیكه‌.

به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ده‌بێت هه‌موو كه‌سێك ساڵانه‌ دژی په‌تای وه‌رزیی خۆی بكوتێت، به‌ڵام پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ره‌نه‌ر وۆرلد،  جیا له‌ به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رزییه‌، چه‌ند رێنماییه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌ بۆ خۆپاراستن له‌ هه‌ڵامه‌ت.

ئاو زۆر خوردنه‌وه‌.

خواردنی سه‌وز و میوه‌.

دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كه‌مخه‌وی.

زیادكردنی ده‌ستشۆردن.

ده‌ست له‌ ده‌مووچاوت مه‌ده‌ و قه‌ڵه‌م و كه‌ره‌سته‌ی میكرۆباوی جیاواز له‌ ده‌مت نزیك مه‌كه‌ره‌وه‌.

زیاتر له‌ ماڵ وه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌ و جه‌و بگۆڕه‌.

له‌و شتانه‌ دووربكه‌ره‌وه‌ كه‌ دوچاری هه‌ستیاریت (حه‌سیاسه‌ت) ده‌كه‌ن.

وه‌رزشبكه‌ و خواردنی ته‌ندروست بخۆ.

به‌كارهێنانی كرێمی ده‌ست و دژه‌ به‌كتریا.

خواردنی كه‌پسوولی مه‌گنیسیۆم.

كه‌مخواردنه‌وه‌ی كافێین.

كارنه‌كردنی زۆر قورس.

خۆدانه‌ به‌رخۆر.

له‌و كه‌سانه‌ دووربكه‌وه‌ كه‌ نه‌خۆشن.

زۆر خواردنی شله‌مه‌نیه‌كان.

سه‌رچاوه‌/ ته‌با

كوردستان تیڤی /كامران