تره‌مپ له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی دیموكراته‌كان و كۆمارییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سینات و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆده‌بێته‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ڕه‌وشی سوریا

سه‌رچاوه‌كانی كۆنگرێس و به‌رپرسێكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه‌، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ڕه‌وشی سوریا ئه‌مڕۆ تره‌مپ له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی دیموكراته‌كان و كۆمارییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سینات و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكادا كۆده‌بێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كانی كۆنگرێس ئاماژه‌یان به‌وه‌دا له‌نێو ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ن ڕابه‌ری كۆمارییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی سینات میچ مككۆنێڵ و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا نانسی پیڵۆسی و سه‌رۆك و گه‌وره‌ به‌رپرسانی هه‌ردوو لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سینات و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌روه‌ها هه‌ردوو لیژنه‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی سینات و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ش هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ توڕه‌بوونی هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له‌ بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك ترامپ بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا كه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ بۆ توركیا خۆش بكات هێرش بكاته‌ سه‌ر كورده‌كانی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا كه‌ شان به‌ شانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دژ به‌ داعش جه‌نگاون..

سه‌رچاوه‌/ ڕۆیته‌رز+ ده‌نگی ئه‌مریكا