ئه‌مڕۆ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌گاته‌ توركیا و سبه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان كۆده‌بێته‌وه‌

له‌ جیاتی تره‌مپ سه‌ردانی توركیا ده‌كات

ئۆفیسی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕاگه‌یاند: مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ جیاتی تره‌مپ سه‌ردانی توركیا ده‌كات.

به‌پێی ئۆفیسه‌كه‌ ئه‌مروَِ مایك پێنس ،جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ مایك په‌مپێیۆ ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ڕۆبه‌رت ئۆبرایه‌ن، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی و باڵیۆز جه‌یمس جێفری سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن و پێنس جه‌خت له‌ پابه‌ندبوونی ئه‌مه‌ریكا ده‌كاته‌وه‌ به‌ وه‌ستاندنی شه‌ڕ و ڕێگه‌خۆشكردن بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێكه‌وتنێك.

وابڕیاره‌ سبه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆكی توركیا كۆده‌بێته‌وه‌، له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێنس جه‌خت له‌ پابه‌ندبوونی تره‌مپ ده‌كاته‌وه‌ به‌ سه‌پاندنی سزای ئابوری به‌سه‌ر توركیادا هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ڕێكه‌وتنێك واژۆ ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار