ژماره‌یه‌ك فڕۆكه سه‌ربازگه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا له‌ كوبانێ خاپوور ده‌كه‌ن

روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌

روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ  بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 16 ى 10 ى 2019   له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك فرۆكه‌وه‌ كه‌پێده‌چێت سه‌ر به‌هاوپه‌یمانى نێوده‌وله‌تى دژی داعش بن سه‌ربازگه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكا له‌كوبانێ خاپوور ده‌كه‌ن


روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ده‌شڵێت ، ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ پێشتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چۆل كراوه‌ ، راشیده‌گه‌ێنێت  گومان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان فڕۆكه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌ مه‌به‌ستی وێرانكردنی سه‌ربازگه‌كه‌ ئه‌و بۆردومانه‌یان  ئه‌نجامدابێت