ڕوسیا بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی فڕۆكەی جه‌نگیه‌كانی توركیا، فڕۆكەی جۆری ئێس یو35 ئێس خستتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە

رووسیا لە ڕۆژئاوای كوردستان ناوچەی دژەفڕین دروست ده‌كات

دوای ڕێككەوتنی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەگەڵ حكومه‌تی سوریا، بڕیارە رووسیا لە ڕۆژئاوای كوردستان ناوچەی دژەفڕین دروست بكات. 

له‌مباره‌وه‌ كەناڵی بی بی سی ڕایگەیاند: له‌ میانی رێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌سه‌ده‌ و حكومه‌تی سووریا به‌ نێوبژیوانی رووسه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر فڕۆكەكانی توركیا ناتوانن ناوچەكە بۆردوومان بكەن، ڕوسیا ڕازی بووە ناوچەی دژە فڕین لە ڕۆژئاوای كوردستان درووستبكات . 

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، ڕوسیا بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی فڕۆكەی جه‌نگیه‌كانی توركیا، فڕۆكە جه‌نگییه‌كانی جۆری" ئێس یو ـ سی و پێنج ئێس " ی وڵاته‌كه‌ی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە. 

ئەمەش پاش ئەوە دێت كە دوێنێ یه‌كشه‌مه‌ بە نێوەندگیری ڕوسیا، هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە ،لەگەڵ رژێمی سوریا بۆ گەڕانەوەی سوپای سوریا بۆ ناوچە سنورییەكان و بەرپەرچدانەوەی هێرشەكانی توركیا ڕێككەوتن .