ئه‌ندازیارێكی پێشووی كۆمپانیای یاهوو 6,000 ئه‌كاونتی هاك كردووه‌

بۆ سه‌یركردنی وێنه‌ی ڤیدیۆی سێكسی

ئه‌ندازیارێكی پێشووی كۆمپانیای یاهوو 6,000 ئه‌كاونتی هاك كردووه‌ بۆ سه‌یركردنی وێنه‌ی ڤیدیۆی سێكسی

ئه‌ندازیارێكی پێشووی كۆمپانیای Yahoo دانی به‌وه‌دانا كه‌ بۆ ده‌ستكه‌وتنی وێنه‌و ڤیدیۆی سێكسی هه‌ژماری 6,000 به‌كارهێنه‌ری هاككردووه‌.

به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی دادگا (رێییس دانیال رویز) ته‌مه‌ن 34 ساڵ، كه‌ ئه‌ندازیاری بوو له‌ كۆمپانیای یاهوو خۆی دانی به‌وه‌ ناوه‌ كه‌ ده‌ستی گه‌یشتووه‌ به‌ 6,000 ئیمه‌ڵ و پاسوۆردی به‌كارهێنه‌رانی بۆ دابه‌زاندنی وێنه‌و ڤیدیۆی سێكسی به‌كارهێنه‌ران هاك كردووه‌.

رێییس دانیال ئامانجی له‌ هاك كردنی ئه‌و ئیمه‌ڵانه‌ گه‌یشتن بووه‌ به‌ وێنه‌و ڤیدیۆی سێكسی به‌كارهێنه‌رانی له‌ نێوانیاندا وێنه‌و ڤیدیۆی سێكسی چه‌ندین هاوڕێی كچی خۆی ده‌ست كه‌وتووه‌..

سه‌رچاوه‌/ تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامران