فنلەندا ناردنی چەکی بۆ تورکیا ڕاگرت

نەرویژ بە فەرمی ناردنی چەکی بۆ تورکیا قەدەغەکرد

حکومەتی، فنلەندا وەک ناڕەزایی بەرامبەر بە ھێرشەکانی حکومەتی ئەنقەرە بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی سوریا، ناردنی چەکی بۆ تورکیا ڕاگرت.

بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵەییەكان، ئەمشەو پێنج شەممە، حكومەتی فینلەندا سەرەڕای ئیدانەکردنی ھێرشەکانی دو رۆژی رابردووی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا ڕایگەیاند، ناردنی چەک بۆ تورکیا ڕادەگرێت.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ حکومەتی نەرویژ بە فەرمی ناردنی چەکی بۆ تورکیا قەدەغەکرد، ئەوەش بەهۆی هێرش و پەلامارەکانی ئەو وڵاتەوە بۆسەر رۆژئاوای کوردستان.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە دوای لەشكركێشییەكانی سوپای توركیا بۆ سەر رۆژئاڤای كوردستان، حكومەتی نەرویج وەك یەكەمین وڵاتی ئەندام لە ناتۆ لە كاردانەوەیدا بەرامبەر هێرشەكانی ئەنقەرە بۆ سەر ناوچە كوردشینەكانی سوریا، بڕیاریدا بە راگرتنی چەك بۆ توركیا.