ئەردۆغان هەڕەشە لە یەکێتیی ئەوروپا ده‌كات

ئەردۆغان: رێگه‌ى په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وروپا ده‌كه‌ینه‌وه‌

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا هەڕەشەی لە یەکێتیی ئەوروپا کرد و رایگه‌یاند رێگه‌ى په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وروپا ده‌كه‌ینه‌وه‌.

ئەردۆغان رایگەیاند" ئەگەر حکومەتەکانی ئەوروپا ئۆپراسیۆنەکەی ئێمە لە سوریا بە داگیرکاری ناوبنێن، ئەوا دەرگا بۆ پەنابەرەکان دەکەینەوە و بچنە ناو ئەوروپاوە.

وتیشی" لە ئۆپراسیۆنەکەماندا لە سوریا لە دوێنێوە تائێستا 106 ئەندامی هێزە کوردییەکان گیانیان لەدەستداوە".

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە دوێنێوە سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنێکی بۆ داگیرکردنی رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا دەستپێکردووە.