كۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەستی پێكرد

سەبارەت بە هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان


سەبارەت بە هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان سوریا كۆبوونەوەی ئاسایشی نێو دەوڵەتی دەستی پێكرد.

دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، سه‌باره‌ت به‌ تاوتوێكردنی ره‌وشی رۆژئاوای‌ كوردستان له‌ شاری‌ نیۆیۆرك ده‌ستیپێكرد.

ئەو كۆبوونەوەیە لەسەر داوای پێنج وڵات ئەنجامدراوە، كە تێیدا هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەكرێت.

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ و دوابه‌دوای‌ ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی‌ توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان، هه‌ریه‌ك له‌ فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و پۆڵه‌ندا و به‌لجیكا داوای به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنێكی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشان كرد.