ده‌رگای قوتابخانه‌كانی رۆژئاوای كوردستان داخران

به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا


به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، به‌مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی گیانی منداڵان، سه‌رجه‌م ده‌رگای قوتابخانه‌كانی رۆژئاوای كوردستان داخراون.

ئاژانسی نۆرپ پرێسیی سووریا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌ زاری ده‌سته‌ی په‌روه‌رده‌یی ئیداره‌ی رۆژئاوای كوردستان بڵاویكرده‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی گیانی منداڵان له‌به‌ر بۆردومانی توركیا، سه‌رجه‌م ده‌رگای قوتابخانه‌كانی رۆژئاوای كوردستان داخراون.