به‌هۆی تۆپبارانه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر قامیشلۆ سێ منداڵ برینداربوون

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیش ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌ بۆردومان ده‌كات

 

لە ئەنجامی تۆپبارانکردنی رۆژئاوای کوردستان لەلایەن تۆپخانەکانی سوپای تورکیا، سێ منداڵ بریندار بوون.

سوپای توركیا به‌ چری ناوه‌ندی شاری قامیشلۆ تۆپباران ده‌كات و ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌ش بۆردومان ده‌كات.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ شاری قامیشلۆ رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سوپای توركیا به‌ چڕی ناوه‌ندی شاری قامیشلۆ تۆپباران ده‌كات و هه‌روه‌ها فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیش ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌ بۆردومان ده‌كات.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی گوتیشی، تۆپبارانه‌كه‌ ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی گرتووه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ته‌نیا له‌ ماڵێكدا له‌ گه‌ڕه‌كی زه‌یتوونییه‌ سێ منداڵ بریندار بوونه‌.