ئیتاڵیا له‌سه‌ر دۆخى سوریا باڵیۆزی ئه‌نقه‌ره‌ بانگهێشت ده‌كات

هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر سوریا كاردانه‌وه‌ى لێكه‌وته‌وه‌


حكومه‌تی ئیتاڵیا له‌سه‌ر هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر سوریا بانگهێشتی باڵیۆزی ئه‌نقه‌ره‌ی له‌ وڵاته‌كه‌ی كردووه‌.

ئیتاڵیا وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك له‌ هێرشه‌كانی سه‌ر سوریا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نقه‌ره‌وه‌ بانگهێشتی باڵیۆزی توركیاى كردووه‌ تا ناڕه‌زایه‌تی خۆیانی پێ بگه‌یه‌نن له‌ سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان.

رۆژی چوارشه‌ممه‌، 9/10/2019، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا، ده‌ستپێكردنی هێرشی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌شی ناوناوه‌ "كانی ئاشتی".