پۆلیسی سلێمانى: ده‌ستگیركردنى 11 تۆمه‌تباری راگه‌یاند

به‌تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى تاوانى جۆراو جۆر


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لەچەند چالاکییەکدا 11 کەس بەتۆمەتی‌ ئەنجامدانی‌ چەند تاوانێکی‌ جۆراوجۆر دەستگیرکران.

- چوار تۆمەتبار دەستگیرکراون کە هەستاون بەبردنی‌ ئوتومبیلی‌ هاوڵاتییەک‌و لێکردنەوەی‌ تابلۆکەی‌‌و فرۆشتنی‌ بەکەسێک لەدەرەوەی‌ شاری‌ سلێمانی‌ کە گوایە ئوتومبیلەکە بێ سەرەتایە. لەئێستادا هەر چوار تۆمەتبار بەبڕیاری‌ بەڕێز دادوەر ڕاگیراون.

- چوار تۆمەتباری‌ دیکە دەستگیرکراون کە زیاتر لە 40 پشتگیریی‌ شوێنی‌ کارکردنی خۆیان ساختەکردووە بۆئەوەی‌ ببنە کەفیلی‌ ئەو کەسانەی‌ ڕاگیراون (واتە بەندن)و بە(کەفالەت) سپاردە ئازاد دەکرێن. تۆمەتبارەکان بەبڕیاری‌ بەڕێز دادوەر ڕاگیراون.

- دو تۆمەتباری‌ دیکە دەستگیرکراون کە لەشۆفێری‌ ئوتومبیلێکیان داوەو برینداریان کردوەو دواتر ئوتومبیلەکەیان بردووە کە لەجۆری‌ (لێکزس)ە، هەروەها بڕێک پارەشیان بردووە کە بە 10 هەزار دۆلار دەخەمڵێنرێت‌و لەناو ئوتومبیلەکەدا بووە.
لەسەر هەمان دۆسیەو بەبڕیاری‌ بەڕێز دادوەر فەرمانی‌ دەستگیرکردن بۆ دو تۆمەتباری‌ دیکە دەرچووەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

- تۆمەتبارێکی‌ دیکە دەستگیرکراوە کە هەستاوە بەدزیکردن لەماڵێک‌و بردنی‌ 20مسقاڵ ئاڵتون لەگەڕەکی‌ تانجەرۆ. لەئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی‌  دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ 443 لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراوە.