مه‌سرور بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی رۆژنامه‌وانی ناسراوى عێراقی عه‌دنان حوسێن ده‌كات

به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ له‌نده‌ن كۆچی دوایی كرد


سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی نووسه‌ر و رۆژنامه‌وانی ناسراوى عێراقی عه‌دنان حوسێن پرسه‌نامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی (عه‌دنان حوسێن) نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی ناسراوی عێراقی، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی رۆژنامه‌نووسانی عێراقی ده‌كات، كه‌ ئه‌مڕۆ 10ی تشرینی دووه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019 به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ له‌نده‌ن كۆچی دوایی كرد.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی ناسراوى عێراقی، (عه‌دنان حوسێن)مان پێگه‌یشت، كه‌ به‌رده‌وام هزر و قه‌ڵه‌مه‌ ئازاده‌كه‌ی له‌ پێناو به‌رگریكردن له‌ گه‌لی كورد و سته‌ملێكراوان و گه‌لانی چه‌وساوه‌ ته‌رخان كردبوو.‌

سه‌ره‌خۆشی له‌ بنەماڵەی كۆچكردوو و نووسه‌ر و رۆژنامه‌وانان ده‌كه‌ین و ‌ خوای گه‌وره‌ بە بەھەشتی شاد بکات و ئارامیش به‌ كه‌سوكاری ببه‌خشێت .

مه‌سرور بارزانی
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
2019/10/10