ئاژانسی هاوار: له سەرێکانی 5 چەكداری سەر بە دەوڵەتی تورک کوژراون و لاشهكانیان كهوتۆته دهست شهڕڤانان
10/10/2019 - 11:43
ئاژانسی هاوار بڵاوی كردهوه كه لە ئەنجامی شەڕەکەی مەزرا مچێ لە ڕۆژهەڵاتی سەرێکانی پێنج چهكدارکوژراون کە لاشەکانیان کەوتووەتە دەستی شەڕڤانانی قەسەدە.
ئاژانسهكه بڵاوی كردهوه كه کەمێک پێش ئێستا سوپای تورک و چهكدارهكانی لەژێر پشتیوانی بۆردوومانی خەستی فڕۆکە جەنگییەکان چووبوونە ناو مەزرا مچی لە ڕۆژهەڵاتی سەرێکانی و بە وەڵامدانەوەی شەڕڤانانی قەسەدە شەڕ دروستبوو.
ئاژانسی هاوار دهشڵێت، لە ئەنجامی ئەو شەڕدا پێنج چهكداری سەر بە دەوڵەتی تورک کوژراون و لاشەکانیان کەوتووەتە دەستی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی- قەسەدە.