ئیتاڵیاو هۆڵەنداو ناتۆ سەركۆنەی ئۆپراسیۆنی توركیا له‌ رۆژئاواى كوردستان ده‌كه‌ن

ئۆپەراسیۆنی توركیاكاردانه‌وه‌ى توندى نێوده‌وله‌تى به‌دواى خۆیدا هێنا

جۆزیبی كۆنتی، سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا سەركۆنەی ئەو ئۆپراسیۆنەی توركیای كرد و رایگەیاند كە هەڕەشەیە بۆ سەر سەقامگیری ناوچەكە و زیانیش بە هاووڵاتییان دەگەیەنێت.

لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا بانگهێشتنی باڵوێزی توركیای لەو وڵاتە كرد و ستیف بلۆك، وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند كە هۆڵەندا سەركۆنەی هێرشەكەی توركیا بۆ سەر باكوری سووریا دەكات و داوا لە ئەنكەرە دەكات ئەو رێگەیەی گرتوویەتییە بەر بیگۆڕێت. 

لای خۆیەوە ینس ستۆلتنبێرگ، ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی ناتۆ ئەمڕۆ چوارشەم رایگەیاند كە هیوادارە ئۆپراسیۆنەكەی توركیا بە وردی حیساباتی كردبێت وەك توركیا روونی كردووەتەوە كە ئۆپراسیۆنەكەی سنووردارە و دووپاتی كردەوە كە گرنگ ئەوەیە سەقامگیری ناوەچه‌كە نەشێوێت.