براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ له‌بواری كیمیا بۆ ساڵی 2019 راگه‌یه‌ندرا

به‌هۆی رۆڵیان له‌ "په‌ره‌پێدانی پاتری لیسیۆم ئایۆن"

خه‌ڵاتی نۆبڵ له‌بواری كیمیا به‌خشرایه‌ 3 زانای ئه‌مریكی و بریتانی و ژاپۆنی به‌هۆی رۆڵیان له‌ په‌ره‌پێدانی پاتری لیسیۆم ئایۆن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9ی تشرینی یه‌كه‌م، ئه‌كادیمیای شانشینی سوید بۆ زانسته‌كان له‌ ستۆكهۆڵم، ناوی براوه‌كانی خه‌ڵاتی نۆبڵی له‌بواری كیمیادا بۆ ساڵی 2019 راگه‌یاند.

خه‌ڵاتی ئه‌مساڵ به‌هاوبه‌شی به‌خشرایه‌ هه‌ریه‌ك له‌ زانای ئه‌مریكی، جۆن بی گودنۆ و زانای بریتانی، ستانلی وێتنگهام و زانای ژاپۆنی، ئه‌كێرا یۆشینۆ به‌هۆی رۆڵیان له‌ "په‌ره‌پێدانی پاتری لیسیۆم ئایۆن".

سه‌رچاوه‌/ Kurdistan CT

كوردستان تیڤی/ كامران