وەزیری ناوخۆ: دوور له‌ئینتیمای حزبی و ئاینى چاكسازی ده‌كه‌ین بۆ خزمه‌ت گه‌یاندن به‌هاوڵاتیان

كۆبوونه‌وه‌ى لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆ لەگەڵ وەزیری ناوخۆ به‌رێوه‌چوو


 شاندێكی لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی رێڤنگ محه‌مه‌د هروری سەرۆکی لیژنەو یاوه‌ریى بڕیاردەری لیژنەو ژماره‌یه‌ك له‌ ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەكه‌ سەردانی وەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی کردو له‌لایه‌ن رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وەزیری ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ پێشوازیی لێكرا.

له‌راگه‌یاندراوێكدا لێژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجۆییه‌كان له‌په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ کۆبوونەوەیەكدا گفتوگۆی زۆربەی ئه‌و پرسانه‌ی كه‌ تایبه‌ت بوون بەژیانی هاووڵاتییان و داواکاری و کێشەکانیان تاووتوێ کران، هه‌روه‌ها باس له‌ بوونی هەماهەنگی له‌نێوان هەردوولا كرا له‌سه‌ر دانانی رێنمایی و بڕیارەکان و پڕۆژەیاسا پێویستەکان.


راشیده‌گه‌یه‌نن ، لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا وەزیری ناوخۆ باسی له‌ پرۆسه‌ی چاکسازی کردو تیشکی خستەسەر ئه‌و کاره‌ سەرەکییانه‌ى كه‌ خزمەت به‌ هاووڵاتییان ده‌كات دوور لە ئینتیمای حزبی و ئاینی و مەزهەبی.

1


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز