سه‌رۆك بارزانی: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان رووبه‌ڕووی نه‌هامه‌تی زیاتر نه‌بنه‌وه‌

بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی رۆژئاوای كوردستان له‌ په‌یوه‌ندیداین

سەرۆک بارزانی ڕۆژی سێشەممە ٨ـی١٠ـی٢٠١٩، لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، نیگەرانیی خۆی لە دۆخی ئێستای ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕی و جەختی کردۆتەوە کە لەهەوڵداین بۆ ئەوەی خوشک و براکانمان لە ڕۆژئاوا تووشی کارەساتی تر نەبن.

دەقی تویتەکەی سەرۆک بارزانی:
ئێمە لەو دۆخەی لە ڕۆژئاوای کوردستان هاتۆتە پێش، زۆر نیگەرانین. بەهەموو توانایەک لە هەوڵداین و لەگەڵ زۆر لایەن لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی خوشک و براکانمان لە ڕۆژئاوا تووشی کارەساتی تر نەبن

555