سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له دیدارێكی له‌گه‌ڵ عزه‌ت شابه‌نده‌ر سیاسه‌تمه‌دارى عێراقى، پرۆسه‌ى سیاسى له ئێستا و داهاتووى عێراقدا، چه‌ند پرسێکی دیکه ده‌رباره‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆر تاوتوێ کرد.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عزه‌ت شابه‌نده‌ر سیاسه‌تمه‌دارى عێراقى، خۆپیشاندانه‌كان و دوایین پێشهاته ئه‌منییه‌کانی به‌غدا و پارێزگاکانی دیکه‌ی عێراق و چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كان و هه‌وڵه‌کان بۆ ئارامکردنه‌وه‌ی دۆخه‌که و ڕێگری‌کردن له فراوانبوونى توندوتیژییان تاوتوێ کرد.
له دیدارێکدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2019/10/8 له هه‌ولێر، پێشبینییه‌كان بۆ پرۆسه‌ى سیاسى له ئێستا و داهاتووى عێراقدا، چه‌ند پرسێکی دیکه ده‌رباره‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆر و پێشهاته‌كان له سووریا و دۆخی ناوچه‌که به‌گشتی خرانه به‌ر باس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.