سبەی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

چەند بابەتێکی پەیوەندیدار تاوتوێ ده‌كات


سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە ، چەند بابەتێکی پەیوەندیدار تاوتوێ ده‌كات.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە سبەی چوارشەممە 2019/10/9 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە ، تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش بریتین لە:

• گفتوگۆکردن دەربارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و سوریا و پێشهاتەکان و هەڵوێستی هەرێمی کوردستان و ئامادەکارییەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێک لە دەرئەنجامی گۆڕانکاریی ناوچەکە رووبدات بەتایبەتی هاتنی ئاوارەکان.

• چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وەک دانانی میکانیزمی پێویست بۆ زامنکردنی دەستەبەری کرێکاران و پێدانی پارەی بەشدارییەکانی کرێکاران.