ئەحمەد سەفار: بودجەی 2020ی عێراق گۆڕانكاری بەسەردا دێت

دەكرێت حكوومەت بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە سوود لە پارەی نەسریەی وەزارەتەكان وەربگرێت

ئەحمەد سەفار ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌فراكسیۆنى پارتى دیموكراتی كوردستان  بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاند ، كه‌ ئەو بڕیارانەی حكوومەتی عێراق دەریكردوون لە بەرانبەر خۆپێشاندەران، ئاستی خەرجییەكانی عێراق بەرز دەكاتەوە، چونكە زۆربەیان پەیوەست بوون بە پارە و دابینكردنی خزمەتگوزارییەوە، بۆیە بودجەی 2020 بودجەیەكی جیاواز دەبێت و ئاستی كورتهێنانی زیاتر دەبێت لەوەی پێشتر حكوومەتی عێراق پێشبینی كردبوو یاخود نووسیبوویەوە.

 راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ كورتهێنانی بودجە قابیلی چارەسەركردنە، بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و خەرجكردنی نەسریەی وەزارەتەكان بۆ نموونە كە ئێستا مانگی 10ـیە، تا ئێستا وەزارەتەكانی عێراق 40 لەسەدی نەسریە و پارەی پڕۆژەكانیان خەرج ‌كردووە، بۆیە دەكرێت ساڵی داهاتوو حكوومەتی عێراق بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە سوود لە پارەی نەسریەی وەزارەتەكان وەربگرێت.