وەزیری دەرەوەی رووسیا گەیشتە بەغداو له‌گه‌ل به‌رپرسانى عێراق كۆبووه‌وه‌

بڕیاره‌ ئەمڕۆ لاڤرۆڤ سەردانی هەرێمی کوردستان بکات

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری دەرەوەی رووسیا بە سەردانێکی دوو رۆژە گەیشتە بەغدا، لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوویەوە. بڕیاریشە ئێوارەی ئەمڕۆ سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە. 
 
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لەلایەن محەممەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لێکراو بڕیارە لاڤرۆڤ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆببێتەوە و دواتر سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانیش کۆببێتەوە.