له رۆژى جیهانى زۆمبى به سه‌دان خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كى ترسناك له ناوه‌ندى شارى له‌نده‌ن رێپێوانێكیان ئه‌نجامدا
له رۆژى جیهانى زۆمبى له ناوه‌ندى شارى له‌نده‌نی پایته‌ختى بریتانیا رێپێوانێك له لایه‌ن سه‌دان هاووڵاتى شاره‌كه به‌ڕێوه‌چوو كه خه‌ڵكى به ترسناكترین و سه‌رنجراكێشترین شێوه خۆیان نمایش كردبوو به جۆرێك ئه‌گه‌ر له نێوانیاندا بویتایه وه‌ك ئه‌وه وابوو كه له نێو شارى مردوو خۆره‌كان ده‌ژیت.
له دوازدهمینى رۆژى جیهانى زۆمبى، خه‌ڵكى شارى له‌نده‌ن به شێوه‌یه‌كى ترسناكانه و هاتنه سه‌ر شه‌قام ساڵانه ئه‌م رێپێوانه به‌ناو شاره‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ى وێبسایتى رێكخراوى رێپێوانه‌كه: ئامانجیان له‌و رێپێوانه دژى برسێتى و ئه‌و كه‌سانه‌ى بێ ماڵن و هه‌روه‌ها كۆكردنه‌وه‌ى پاره بۆ رێكخراوى خێرخوازى شارى هارڤیست له بنكه‌ی له‌نده‌ن، كه بنكه‌ى سه‌ره‌كى رێكخراوه‌كه له ویلایه‌تى نیویۆركى ئه‌مریكییه و یه‌كێكه له فراوانترین رێكخراوى دابینكردنى خواردن بۆ برسییه‌كان و كه‌م ده‌رامه‌ت و بێ جێگا و ماڵ، له هه‌مان كاتیش‌دا رێپێوانه‌كه هاندانێكه بۆ به ههدهرنهدانى خواردن و ناردنى خواردنى زیاده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پێویستیانه.
یه‌كه‌م ئاهانگى رۆژى جیهانى زۆمبى له ساڵى 2006 له شارى پیتسبه‌رگ سه‌ر به ویلایه‌تى بنسلڤانیاى ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو كه فیلمى (Dawn of the Dead) لەو شوێنه وێنه‌ی گیرا و له‌و كاته‌وه ئه‌و شاره بووه بنچینه‌ى ئه‌و رووداوه و ئاهه‌نگى رۆژى جیهانى زۆمبى له‌وى سه‌رى هه‌ڵداو دواتر ناوبانگى ئه‌و ئاهه‌نگه گه‌شه‌ى سه‌ند و ئێستا زیاتر له 50 شار یادى رۆژى جیهانى زۆمبى ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه / ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
- Log in to post comments