به‌ڤیدیۆ.. 6 فیل له تاڤگه‌یه‌كی تایلاند گیریان خوارد و گیانیان له‌ده‌ستدا
شه‌ش فیل له وڵاتی تایلاند دوای ئه‌وه‌ی له تاڤگهیهكدا گیریان خوارد و هه‌وڵیاندا یه‌كتر ڕزگار بكه‌ن، به‌ربوونه‌وه و گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌رپرسانی حكومه‌تی تایلاند ڕایانگه‌یاند: ئه‌و ڕووداوه له پاركێكی نیشتیمانی ناوچه‌ی خوایای له ناوه‌ڕاستی تایلاند ڕوویداوه، دوای ئه‌وه‌ی به‌چكه فیلێك ده‌خزێته ناو ئاو و گیر ده‌خوات، فیلهكانى تر هه‌وڵی ڕزگاركردنی ده‌ده‌ن.
به‌رپرسانی تایله‌ند ڕاشیانگه‌یاند كه توانیویانه دوو فیل كه له‌و شوێنه گیریان خواردبوو، ڕزگار بكه‌ن.
پێشتریش ڕووداوی هاوشێوه له‌و پاركه نیشتیمانیه ڕوویداوه، ساڵی 1991 له‌و تاڤگه‌یه هه‌شت فیل به‌ربوونه‌وه و له‌و كاته‌وه تاڤگه‌كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی زیاتر.
ئێدڤین ڤیك به‌ڕێوه‌به‌ری پاركی نیشتیمانی تایله‌ند ڕایگه‌یاند دوو فیلی رزگاركراو بۆ به‌رده‌وامی ژیان ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی بوونه‌وه، چونكه فیله‌كان جیا له‌وه‌ی هه‌ستیارن و به مێگه‌ڵ له دارستانه‌كاندا ده‌سووڕینه‌وه ئه‌و ڕووداوه‌ش كاریگه‌ری ده‌خاته سه‌ر ژیانی دوو فیله ڕزگار كراوه‌كه.
شایه‌نی باسه زیاتر له حه‌وت هه‌زار فیلى كیشوه‌ری ئاسیا له تایله‌ند ده‌ژین كه نیوه‌ی زیاتریان به ئازادی له دارستانه‌كاندا ده‌سوڕێنه‌وه.
- Log in to post comments