پلە بەرزكردنەوەی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌


به‌پێى نووسراوێك كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كانى سه‌ربه‌ به‌وه‌زاره‌ت ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌  زانیاری لەسەر میلاكی مامۆستا و فەرمانبه‌ران بۆ  ساڵەكانی 2016 ، 2017  ، 2018 ،  2019 ،  2020 رەوانە بكەن بەپێی پلەكانیان و دیاریكردنی مووچەیان بە هۆی پلەبەرزكردنەوەیان 

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت  دوایین وادەش بۆ ناردنی زانیارییەكان  سبه‌ى دووشه‌ممه‌ 7 ى 10 ى 2019 یه‌