مه‌سرور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌

بەبۆنەی جەژنی ( جەمایێ)


بەبۆنەی جەژنی (جەمایێ) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستە خوشک وبرایانی کوردی ئێزیدی لە کوردستان و جیهان دەکەم  . هیوادارم لە کەشێکی ئارام و پڕ لە خۆشیدا ئەم جەژنە بکەنەوە .

خوشک وبرایانی ئێزیدى لە ساڵانی رابردوودا رووبەڕووی مەینەتی و رۆژانی سەخت بوونەوە . ئومێدە وارین لە ژێرسایەی کەشی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی هەرێمی کوردستان ئەو رۆژە سەختانە تێپەڕێنن و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هەرچی لە توانایدا بێت درێغی ناکات بۆ کەمکردنەوەی ئێش و ئازارەکانیان و قووڵترکردنەوەی گیانی بەیەکەوەژیان و تەبایی نێوان پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکانی هەرێمی کوردستان .

مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  
2019/10/5