فەیسبووک بە 1 ملیۆن و 600 هەزار لیرە سزا درا

بەتاوانی پێشێلکارکردنی زانیارییە کەسییەکان


دەزگای پاراستنی زانیاری کەسیی، کۆمپانیای فەیسبووکی بەتاوانی پێشێلکارکردنی زانیارییە کەسییەکان بە یەک ملیۆن و600 هەزار لیرە سزا دا.

بەپێی راگەیەندراوێکی دەزگای پاراستنی زانیاری کەسیی لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨دا، پۆستێکی ئەلیکترۆنی لە لایەن نوێنەری فەیسبووک-ەوە رەوانەی دەزگاکە کراوە دەربارەی پێشێلکارییەکانی ''لە چاوی کەسی ترەوە ببینە'' ئاماژە بەوە کراوە لە هەفتەی داهاتوودا پێدانی زانیارییەکە چاودێری دەکرێت و بە شێوەیەکی نووسراو، رەوانەی دەزگای زانیارییە کەسییەکان دەکرێت.

سەرەڕای ئەمە تا ئێستا لە لایەن خودی فەیسبووکەوە هیچ بەیانێک دەرنەچووە، هەر بۆیە دەزگاکە بڕیاری لێکۆڵینەوەی داوە.

لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی دەزگای پاراستنی زانیارییە کەسییەکان دەرکەوتووە کە پێشێلکارکردنی زانیارییەکان لە ئەنجامی هەڵەیەک لە سیستەمی ''لە چاوی کەسانی ترەوە ببینە''وە هاتۆتە ئاراوە کە خاوەن سێ تایبەتمەندی جیاوازە لە فەیسبووکدا لە بارەی پیرۆزبایی یادی لەدایکبوون و ئەپلۆدی گرتەی ڤیدیۆیی و تاگکردن.

دەزگاکە ئاماژەی بەوەداوە کە ئەو پێشێلکارییانە کاریگەری کردۆتە سەر زانیارییەکانی بەکارهێنەرانی فەیسبووک لە ناو، رەگەز، رۆژی لەدایکبوون، پەیوەندی خێزانی، ئاستی پەروەردەیی، زانیاری ئایینی، وڵات، پێگە و نزیکەی ٥٠٠ بەکارهێنەری فەیسبووک .

ئەو پێشێلکاریانە کاریگەری کردۆتە سەر ٢٨٠ هەزار و ٩٥٩ بەکارهێنەری فەیسبووک لە تورکیا و لەو بارەیەوە دەزگاکە ئاماژە بەوە دەکات ئیدارەی فەیسبووک رێوشوێنی پێویستی نەگرتۆتە بەر لە رووی ئیداری و تەکنیکییەوە تاکو ئەو پێشێلکارییانە روونەدەن، هەر بۆیە بەپاساوی بەجێنەگەیاندنی بەرپرسیارێتی ئەمنی زانیاری، کۆمپانیای فەیسبووک بە یەک ملیۆن و ١٥٠ هەزار لیرە سزا دراوە.

هاوکات بە هۆی پێشێلکاری توانای گەیشتن بە زانیارییە کەسییەکان بڕی ٤٥٠ هەزار لیرە سزای ئیدارەی سەپێنراوە بەسەر فەیسبووکدا. ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر بە هۆی پێشێلکاری زانیارییەوە فەیسبووک بە یەک ملیۆن ٦٥٠ هەزار لیرە سزا درا.