ڤیدیۆ ... چێلسى سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر لیلی فه‌ره‌نسی تۆمار كرد
یانه‌ی چێڵسی سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی گڕوپه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌ده‌ستهێناو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا، به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی لیلی میوانداری برده‌وه
یاریه‌كه له یاریگای پیار ماورۆی له شاری لیلی فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه‌چوو، له خوله‌كی بیستودوودا، یاریزان تامی ئه‌براهام گۆڵێكی بۆ چێڵسی تۆماركرد، پاشان هێرشبه‌ری نیجێری ڤیكتۆر ئۆسیمێن گۆڵی به‌رامبه‌ری تیپی میوانداری له خوله‌كی سیی و سێ به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حه‌فتاوهه‌شتیشدا، ویلیان داسیلڤای به‌ڕازیلی گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی بلوزی تۆماركرد‌و سێ خاڵی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی بۆ میوانه‌كان مسۆگه‌ركرد، به‌م بردنه‌وه‌ش چێڵسی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن و سێ خاڵی له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنس لیگ به‌ده‌ستهێناو له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپی هه‌شته‌م دێت -
- Log in to post comments