خۆپیشانده‌ران رێگه‌ی سه‌ره‌كی فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی به‌غدایان داخست

هێزە ئەمنییەکان ته‌قه‌ له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن


خۆپیشاندانه‌كانی‌ عێراق له‌ فراوان بووندایه و له‌ چه‌ند پارێزگایه‌كی باشوری‌ عیراق هاوشێوه‌ی به‌غدای پایته‌خت خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرد.

به‌گوێره‌ی‌ میدیا عیراقییه‌كان، خۆپیشانده‌ران رێگه‌ی سه‌ره‌كی فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی به‌غدایان داخستووه‌ و له‌ چه‌ند شوێنێكی تریش گرژی و پێكدادان له‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ عیراقییه‌كاندا دروستبووه‌.

بەگوێرەی دوا زانیاریەکان کەمێک لەمەوبەر ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان سەری هەڵداوەتەوە و چەندین خۆپیشاندەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.