به‌ فه‌رمانی دۆناڵد تره‌مپ جه‌نه‌راڵ مارك میلای كرایه‌‌ سوپاسالاری نوێی سوپای ئه‌مه‌ریكا

له‌ شوێنی جه‌نه‌ڕاڵ جۆزێف دانفورد

له‌سه‌ر فه‌رمانی دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا جەنەڕاڵ مارک میلای، تەمەن 61 ساڵ له‌ شوێنی جه‌نه‌ڕاڵ جۆزێف دانفورد، له‌ میانی رێوڕه‌سمێكی شایسته‌ پۆستی سوپاسالاری لە سوپای ئەمریکای وەرگرت و ده‌ستی به‌كار كرد. 

مارك میلای، کە به‌ راشکاوییه‌كه‌ی ناسراوە، دوای سوێند خواردنی فەرمی و بەئامادەبوونی ترەمپ رایگه‌یاند: دەتوانن متمانه‌م پێبکەن بۆ ئه‌وه‌ی هەمیشە بێلایه‌نانه‌ له‌ بواری سەربازییدا راوێژ و زانیاری راشکاوانەی خۆمتان پێشەکەش بکەم. 

هاوكات سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، وەڵامی ئەم وتانەی دایەوە و رایگه‌یاند: تۆ راوێژکار و هاوڕێی منی و شایەنی ئەم پۆستەی، رۆژێک لە رۆژەکان گومانم لەوەدا نەبووە. 

جێی باسە، مارك میلای جه‌نه‌ڕاڵیكی دیار و به‌ناوبانگی ‌ئەمریکییه‌ و دەرچووی زانکۆی بێرنستۆنە، ناوبراو بەشداری لە هەردوو جەنگی عێراق و ئەفغانستاندا کردووە. 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ یه‌كی ئۆكتۆبه‌ری 2019، جه‌نه‌ڕاڵ مارك میلای به‌فه‌رمانی دۆناڵد ته‌رمپ سه‌رۆككۆماری ئه‌مه‌ریكا له‌ شوێنی جەنەڕاڵ جۆزێف ده‌ستی به‌كار كرد. 

دانفۆرد له‌ ساڵی 2015 له‌ لایه‌ن باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له‌و پۆسته‌ دامه‌زرابوو.